کانونی یه‌که‌م 05, 2023 11:20 Asia/Tehran

بەڕێوەبەری گشتیی نوجەبای عێراق دوابەدوای شەهید بوونی پێنج خەباتکاری نوجەبا لە پەلاماری ئەمریکاییەکاندا وتی: ئەم وڵاتە باجێکی قورس دەداتەوە لەبەر جەنایەتەکانی.

شێخ "اکرم الکعبی" بەڕێوەبەری گشتیی نوجەبای عێراق بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە تۆڵەی خوێنی خەباتکارانی شەهیدی نوجەبا دەستێنینەوە، بەڵێنی دا کە عێراق بەمزووانە لە ژێر داگیرکاریی ئەمریکا ڕزگاری دەبێ.

ئەلکەعبی لە بەیاننامەیەکیشدا وتی: دوژمنی زایۆنی دەبێ بزانێ کە شەهید بوونی ژمارێک خەباتکاری نوجەبا ویست و ورەی گەلی عێراق بەرزتر و بتەوتریش دەکات و تۆڵەیەکی سەختیان لێ دەکرێتەوە.

ئەکرەم کەعبی ئەمریکاییەکانی بە دەسدرێژکارانی جەنایەتکاری یاخی ناوبرد و وتیشی: عێراق نیشتمان و زێدی ئێمەیە و بەمزووانە لە بوونی نگریس و کرێتی ئەمریکاییەکان پاکی دەکەینەوە و لە ژێر تۆق و بەندی ئیستیعمار ڕزگاری دەکەین.

خۆڕاگریی عێراق وشداری دا بە هێزی ئەمریکایی کە دەبێ چاوەڕێی پەلاماری گورچکبڕی زیاتریش بن، هەتا ئەو کاتەی کە بە تەواوی لە خاکی ئەم وڵاتە وەدەر دەنرێن. 

سەرپەیڤ