سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراق بە بۆنەی شەشەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتن بەسەر داعش
سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی شەشەمینن ساڵڕۆژی سەرکەوت بە سەر داعش وتی: عێراقییەکان لە بەرەکانی شەڕدا سەلماندییان کە قارەمانانی ڕۆژانی دژوارین.
"فاڵح فەیاز" سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراق وتیشی: لاپەڕەیەکی زێڕین لە مێژوومان وەبیر دێنینەوە کە قارەمانەکانی هێزەکانی دابینکەری ئاسایشمان بە ناوی جۆراوجۆریانەوە بە سەربەرزیی تەواو خوڵقاندیان و ئەوان هەموو جیهانیان لە شەڕێکی گەورەدا تووشی سەرسووڕمان کرد؛ شەڕێک کە وڵاتانی گەورە وتبوویان شەڕێکی دژوار و نەگونجاوە.
فاڵح فەیاز وتیشی: عێراقییەکان لە بەرەکانی شەڕدا سەلماندییان کە قارەمانانی ڕۆژانی سەختی و دژوارین. ئەگەر فەتوای مەرجەعییەت نەبوایە و ئەگەر پیاوانێک نەبوایەن کە بچنە هانای ئەم بانگەوازەوە، بێ گومان سەرکەوتنێکمان نەدەبینی. هێزەکانی حەشدی شەعبی لە تەنیشت براکانیان لە هێزە ئەمنییەکان حەماسەگەلێکی قارەمانانەیان خوڵقاند و شان و شکۆی درۆینەی تیرۆریستانیان تێکشکاند و ڕاستی و واقیعی ئەوانیا بۆ هەموو جیهان دەرخست.
فاڵح فەیاز وتیشی: حەشدی شەعبی بەهێزە و هەر لە هەمان ڕێگا کە بۆی دانراوە هەنگاو هەڵدەگرێ و ئەم ڕێگایەش پاراستنی یەکپارچەیی عێراق و پاراستنی خەڵکی عێراق و پیرۆزایەتییەکانیەتی.