کانونی یه‌که‌م 16, 2023 08:30 Asia/Tehran

خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند کە لەدژکردەوە بە دڕندەکاری دەرحەق بە خەڵکی فەلەستین لە غەززە بنکەی چەکدارانی ئەمریکی لە عەین ئەسەدی عێراقی کردۆتە ئامانج.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تیلێگرامی سابیرین نیوز ئەو هێرشە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بە خۆفڕ بەڕێوە چووەو بەهۆیەوە دووکەڵ لە ئاسمانی عەین ئەسەد بەرز بۆتەوە.

دیارە هێشتا هیچ هەواڵێک سەبارەت بە زیان و کوژراوو برینداری ئەو هێرش و تەقینەوە ڕانەگەیاندراوە.

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بنکەی چەکدارانی ئەمریکی لە سووریاو عێراق چەندین جار بە خۆفڕو مووشەکی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق کراوەتە ئامانج.

شایانی باسە کە خۆڕاگری ئیسلامی عێراق پێشتر وریایی دابوو کە بەئامانجی پاڵپشتی لە خۆڕاگری فەلەستین بنکەو ناوەندەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا دەکاتە ئامانج. 

سەرپەیڤ