کانونی دوھەم 06, 2024 06:30 Asia/Tehran

خۆڕاگری ئیسلامی عێراق بە دەرکردنی ڕاگەیاندراوێک ڕایگەیاند کە بنکەی چەکدارە ئەمریکیەکان لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر هەڵکەوتوو لە پاڕێزگەی دەیرزوورو ڕکبانی سووریایان بە خۆفڕ کردۆتە ئامانج.

چەند کاتژومێر لەمەوبەر خۆڕاگری ئیسلامی عێراق بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێک ڕایگەیاند کە لەدرێژەی هەڵکوتانە سەر چەکدارانی ئەمریکی و وڵامدانەوە بە دڕندەکاری زایونیستەکان لە غەزە بنکەی ئەمریکی ریکبان"یان لە باشووری سووریا بە خۆفڕ داوەتە بەر شاڵاو.

هاوکات لەگەڵ دەسپێکی شەڕەکەی ڕژیمی زایونیستی بەدژی غەزەو بۆردومانی بێ وچانی   دەڤەرە سڤیل نشین و دەرمانی و فێرکاریەکانی ئەو ناوچە لەلایەن فڕۆکەکانی ڕژیمەکەی تلاویڤەوە کە تاکوو ئێستا بۆتە هۆی شەهیدکرانی زۆرتر لە بیست و دوو هەزار لە خەڵکی فەلەستین کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، هەرکام لە گروپگەلی خۆڕاگری لە ناوچەکە ئەرکێکیان بەئاراستەی پاڵپشتی لە خەڵکی زۆرلێکراوی غەزە بەئەستۆ گرتوەو لەم نێوەش دا لایەنە عێراقیەکان بە کردنە ئامانجی زۆرتر لە سەد بنکەی ئەمریکی لە عێراق و سووریا لە ئەمریکیەکانیان گەیاندوە کە تێچووی پاڵپشتی لە ڕژیمی زایونیستی بۆ قەڵاچۆی خەڵکی غەزە یەگجار لەسەرەوەیە.

سەرپەیڤ