حەشدی شعبی: دەستدرێژکاریی ئەمریکا هێرشە بۆسەر سەروەری خاکی عێراق
حەشدی شەعبی عێراق پێداگری کرد کە کە دەستدرێژی ئەمریکا بۆسەر هێزەکانیان بەواتای پەلاماردانی سەروەری خاکی عێراق و هێزە ئاسایشیەکانی ئەو وڵاتەیە.
بزاڤی نوجەباش ڕایگەیاند کە تیرۆری موشتاق تالیب سەعیدی نابێتە هۆی هێرش نەکردنە سەر بنکەی ئەمریکیەکان لەو وڵاتەئەو ڕێکخراوە پێداگری کرد کە ئەو کردەوە دڕندەکاریەی ئەمریکا بەئاراستەی هێرش بۆسەر چەند ناوچەیەکی عێراق بەواتای پەلاماردانی سەروەری خاکی عێراق و هێزە ئاسایشیەکانی ئەو وڵاتەیەولاوازکردنی سەرجەم یاساو ڕێوشوێنە نێودەوڵەتیەکانەو ئەو توندوتیژیە ترسناکە دەربڕی پێداگری ئاشکرایە لەسەر پێشێلی سەروەری خاکی عێراق.
محمد مووسەوی ئەندامێکی بزاڤی نوجەبای عێراقیش پێداگری کرد کە ئەو کردەوە تیرۆریستیەی بەغدا کە بوە هۆی شەهیدکرانی دوو کەس لەئەندامانی خۆڕاگری عێراق پەیوەندی هەیە لەگەڵ پەلامارە تیرۆریستیەکەی بەغداو تیرۆری شەهید ساڵح عاروری و هاوکات وتیشی کە عێراق دژبەرە لەگەڵ ڕژیمی زایونیستی و شەڕی سەرەکیشی لەگەڵ ئەو ڕژیمەیە.
شێخ ئەکرەم کەعبی سکرتێری بزاڤی نوجەباش لە پەیامە سەرەخۆشیەکەی خۆی دا بەبۆنەی شەهیدکرانی شەهید موشتاق تالیب سەعیدی وتی کە بەڵێن دەدەن تۆڵە بکەنەوە لە کۆلۆنیالیستە داگیرکەرەکان.