کانونی دوھەم 09, 2024 13:30 Asia/Tehran

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق، پێگەی نایاسایی"رەمیلان" ی سوپای ئەمریکا لە سوریای، بەخۆفڕ پێکا.

موقاوەمەی ئیسلامیی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، لەدرێژەی کاردانەوە بە دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە، پێگەی نایاسایی"رەمیلان" لە پارێزگای حەسەکە و لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریای بەدرۆن کردۆتە ئامانج. ئەو هەڵمەتە لەکاتێکدا ئەنجامی گرتووە کە پێگەیەکی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتیی"ئەلعومەر" لە رۆژهەڵاتی دێرەزووری سوریاش سەرلەبەیانی ئەمرۆ لەلایەن خۆڕاگریی ئیسلامیی عێڕاقەوە مووشەکباران کرا.

سەرچاوەیەکی مەیدانی لەوبارەوە وتی: ئەو ئۆپراسیۆنە رۆکێتیە لەوەڵامدانەوە بە پەلاماری ئاسمانیی ئەمریکا بۆسەر بارهەڵگرێک لە دەروازەی سنوریی بووکەمال لەناو خاکی سوریا ئەنجامی گرت.

بەپێی هەواڵ و ڕاپۆرەکان، دوێنێ یەکشەممە ئۆتۆمبیلێک لەسنوری"القائم-بووکەمال" لە رۆژهەڵاتی سوریا، کەوتەبەر پەلامارێکی ئاسمانیی نادیار کە هیچ خەسارێکی بەدواوە نەبوو. خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق لەڕۆژانی رابردوودا چەندین جار لەبەر پاڵپشتیی لە خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین، بە درۆن و مووشەک کراوەتە ئامانج.

سەرپەیڤ