کانونی دوھەم 20, 2024 12:30 Asia/Tehran

ئەندامی لێژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەفەرمی لەگەڵ رژیمی زایۆنی لەپەیوەندی دایەو ئەو بابەتە، پرسێکی شاراوە نیە.

"یوسف ئەلکلابی" لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی "ئەلعەهد"ی عێراق وتی: پێویستە ڕاپۆرەکانی لێژنەی لێکۆڵینەوە لەبارەی بۆردومانی هەولێر، ببیسرێ بەڵام ڕوانگەو بۆچوونە میدیاییەکان لەبارەی ئەو ڕووداوە، دورە لە ڕاستی. ناوبراو پێی داگرت، هەولێر لەگەڵ رژیمی ئیسرائیل پەیوەندیی فەرمیی هەیە کە ئەو بابەتەش، بابەتێکی نهێنی و شاراوە نیە.

ئەو ئەندامەی لێژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەئاماژە بەفۆڕم و شووناسی پەیوەندیی نێوان بەغداو هەولێر وتی: نوێنەرانی سوننەو کوردەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای کۆبوونەوەی پەرلەمان لەبارەی هێرشی ئەمریکا بۆسەر بەغدایان ئیمزا نەکرد.

ئەلکلابی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کوردەکان، سەرەکیترین نەیارانی چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لە عێڕاق بوون.

"عەبدولهادی سەعداوی" یەکێ لە ئەندامانی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسایش لەو پرۆگرامەدا، لە کاردانەوە بە لێدوانی بە پەلەی ئەم دواییەی "فواد حوسێن"ی وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی هێرشی مووشەکیی سپای پاسداران بۆسەر بنکەی سیخوڕیی رژیمی زایۆنیستی لە هەولێر، وتی: سەیرە کە وەزارەتی دەرەوە لەوبارەوە، بەپەلە لێدوان دەدا بەڵام لەحاند پەلامارەکانی ئەمریکا بۆسەر هێزە سەربازییەکانی عێراق بۆ نمونە ، ڕێکخراوی حەشدی شەعبی چاوی لێک دەنێ.

سەرپەیڤ