پارلمانی عێراق لەهەوڵ دایە بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی چەکدارانی ئەمریکی لە وڵاتەکەی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i424571-پارلمانی_عێراق_لەهەوڵ_دایە_بۆ_کۆتایی_هێنان_بە_بوونی_چەکدارانی_ئەمریکی_لە_وڵاتەکەی
پارلمانتارێکی سەر بە هاوپەیمانی فەتح لە پارلمانی عێراق ڕایگەیاند کە هەوڵێکی زۆر لەئارادایە بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی چەکدارانی داگیرکەری ئەمریکی لەو وڵاتە لەڕێگەی ڕەچاوکردنی بڕیاری گرینگ لە پارلمانی ئەو وڵاتە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 21, 2024 07:30 Asia/Tehran

پارلمانتارێکی سەر بە هاوپەیمانی فەتح لە پارلمانی عێراق ڕایگەیاند کە هەوڵێکی زۆر لەئارادایە بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی چەکدارانی داگیرکەری ئەمریکی لەو وڵاتە لەڕێگەی ڕەچاوکردنی بڕیاری گرینگ لە پارلمانی ئەو وڵاتە.

عەلی تورکی پارلمانتاری سەربە هاوپەیمانی فەتح لە پارلمانی عێراق ڕایگەیاند هەوڵ و هەنگاوی پارلمانتارانی عێراقی لەپێناو کۆتایی هێنان بە بوونی چەکدارانی ئەمریکی لە وڵاتەکەیان و دڵنیابوون لە چوونەدەریان لە فەرمانی کاری پارلمان دایە.

ئەو پارلمانتارە وتی: عێراق هیچ پێویستیەکی بە هێزی جەنگی دەرەکی لەنێو خاکەکەی دا نیەو ئەوەش لەلایەن محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانەوە بە ڕاشکاوی ڕاگەیاندراوە، هەربۆیە هەڵوەشاندنەوە ڕێککەوتنامە لەگەڵ ئەمریکا دەبێتە درگایەک بۆ چوونەدەری هێزە جەنگیەکانی ئەمریکا لە عێراق.

داگیرکەرو چەکدارانی ئەمریکی بەردەوام بەدرۆو چەواشەکاری بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گۆیا وەک ڕاوێژکار لە عێراق جێگیرن.