وریایی دانی خۆڕاگری عێراق سەبارەت بە دانی مافی پارێزراوی یاسایی بە چەکدارانی دەرەکی
خۆڕاگری ئیسلامی عێراق پێداگری کرد کە ئەوەی کە واشینتۆن ملی داوە بە داواکاریەکەی حکومەتی عێراق لەبەر هەڵمەتەکانی خۆڕاگریە.
خۆڕاگری ئیسلامی عێراق بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێک پێداگری کرد کە پەسەندکراوی پارلمان و پاڵپشتی جەماوەری لە وەدەرنانی چەکدارانی دەرەکی لەماوەی چەند ساڵی رابردوو لەبەر فێڵبازی ئەمریکا هیچ ئاکامێکی نەبوەو ئەمریکا بەنیازی بەڕێوەبردنی پیلانی گڵاوی خۆی لە عێراق و ناوچەکەیە و ئەوەی کە واشینتۆن ملی داوە بە داواکاریەکەی حکومەتی عێراق بۆ دەستنیشانی چارەنووسی چەکدارەکانی لەبەر هەڵمەتەکانی خۆڕاگریە.
لەو ڕاگەیاندراوەدا هەروەها وتراوە کە ئێمە لەماوەی چەندین ساڵ لە خەباتمانجگە لە فێڵبازی و ملهوڕی هیچمان لە ئەمریکای دوژمن بەدی نەکردوەو ئەو وڵاتە بەردەوام لە هەوڵ دا بوە کە بۆ جێ بەجێ کردنی زۆرتری پیلانە شەیتانیەکانی کات بکڕێ.هەربۆیە وڵامی خۆڕاگری ئیسلامی بە ئەمریکا بەردەوامی هەڵمەتی جیهادگەرانە بەدژی بوونی چەکدارانی دەرەکیەو وریایی دەدەین بەرامبەر بە درانی مافی پارێزراوی یاسایی بە هەر لایەنێکی دەرەکی و بەهەر بیانوویەک.
خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ئەمریکا بە بەرپرسیاری سەرەکی پەلامارەکانی ئەرتەشی زایونیستی بۆسەر کەرتی غەزە دەزانێ و پێداگری کردوە کە تاکوو ئەو پەلامارانە بەردەوام بن لەسەر خەڵکی فەلەستین ئەوانیش هەروا درێژەدەدەن بە هەڵمەتەکانیان بۆسەر بنکەکانی دوژمن و هاوکات چەند وێنەیەکی لەچرکەساتی هاوێژرانی خۆفڕ بۆ هەڵکوتانەسەر بنکەی داگیرکەرانی ئەمریکی لە فڕگەی هەولێریشی بڵاو کردۆتەوە.