هێرشی بەخۆفڕی خۆڕاگری عێراق بۆسەر بنکەی چەکدارانی ئەمریکی لە سووریا
خۆڕاگری ئیسلامی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە بەخۆفڕ هەڵیکوتاوەتە سەر دوو بنکەی چەکدارانی ئەمریکی لە سووریا.
خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕآیگەیاند کە لە وڵامی دڕندەکاری ڕژیمی زایۆنیستی بەدژی خەڵکی غەزە بنکەی چەکدارانی ئەمریکی لە بەلەد خزراو کێڵگەی گازی کۆنیکۆ هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای بەخۆفڕ کردۆتە ئامانج.
گروپگەلی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق لەدژکردەوە بە پاڵپشتیەکانی ئەمریکا لە بەردەوامی شەڕەکەی غەزە، لە ڕۆژدا چەندین جار بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکەنە ئامانج، چونکە ئەمریکا بەهۆکاری سەرەکی پەلامارەکانی ئەرتەشی زایۆنیستی دەزانێ بۆسەر کەرتی غەزەو پێداگری کردوە کە تا کاتی کۆتایی ئەو پەلامارانە بۆسەر خەڵکی فەلسەتین هەروا بەردەوام دەبێ لەسەر هەڵمەتەکانی.
سەرلەئێوارەی دوێنێ هەینی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق، بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێک ڕایگەیاند کە پەسەندکراوی پارلمانی و پاڵپشتی جەماوەری لە وەدەرنانی هێزە دەرەکیەکان لە عێراق لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو لەبەر فێڵبازی ئەمریکا هیچ ئاکامێکی نەبوەو چونکە ئەمریکا بەنیازی جێ بەجێ کردنی پیلانە گڵاوەکانی خۆیەتی لە وڵات و ناوچەکەداو ئەوەش کە واشێنگتۆن ملی داوە بە داواکاری حکومەتی عێراق بۆ دیاریکردنی چارەنووسی هێزەکانی خۆی لەبەر هەڵمەتەکانی خۆڕاگریە.