شوبات 04, 2024 12:30 Asia/Tehran

دوابەدوای پەلاماری دەسدرێژکارانەی ئەمریکا، سەرۆک کۆماری عێراق، دەسدرێژکارییەکانی ئەمریکا بۆسەر خاکی ئەو وڵاتەی شەرمەزار کردو بە پێشێلکرانی سەروەریی عێڕاقی زانی.

لە بەیاننامەی سەرۆک کۆماریی عێراق لەوبارەوە هاتووە، دەسدرێژکارییەکانی ئەمریکا، پێشێلکرانی ئاشکرای سەروەریی عێراقە.

سەرۆک کۆماریی عێراق هەروەها پێی داگرت: ئەو پەلامارانە بەگشتیی لەئاراستەی قووڵکردنەوەی گرژییەکان و هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامی ناوچەیە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە دەسدرێژکاریی ئەمریکا بۆسەر پێگەسەربازی وناسەربازییەکان، لەبەر ئامادەنەبوونی باڵوێز،"دەیڤید برگر" ی کارگێری باڵوێزخانەی ئەمریکامان بانگ کرد.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقیش لە کاردانەوە بە هێرشی دەسدرێژکارانەی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆسەر عێراق پێی داگرت، ئەو کردەیە لەدژ هەوڵ و هەنگاوەکانە بۆ چەسپاندنی زیاتری سەقام و ئاسایش.

"قاسم ئەلئەعرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: دەسدرێژکارییەکی تازەو پێشێلکرانێکی ئاشکرا، ئەو هێرشە دەسدرێژکارانەیە، ئاسایشی عێراق و ناوچە، دەخاتە سەرلێواری هەڵدێر.

"هادی عامری" سەرۆکی هاوپەیمانیی "نەبنی" و ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدەری عێڕاقیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ دەسدرێژکاریی دڕندانەی تازەی ئەمریکا کە هێزە ئاسایشییەکانی عێراقی لە ناوچەی قائیم و عەکاشات کردەئامانج و شەهیدبوونی ژمارێک لە ڕۆڵەکانمانی لێکەوتەوە، بەتوندی شەرمەزار دەکەین.

ئەمریکا ئیدیعا دەکا، پێس دەسپێبوونی هێرشەکان، حکومەتی عێراقی ئاگادار کردۆتەوە بەڵام وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، لێدوانەکانی ئەمریکا لەبارەی هاواهەنگیی پێشتر لەگەڵ بەغدا لەبارەی هێرشەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، درۆیە.

ژێدەرە هەواڵییەکانیش پەلامارەکانی ئەم دواییەی ئەمریکایان، بە جۆرێک شانۆی بانگەشەی هەڵبژاردن لێکدایەوە بەمەبەستی راکێشانی دەنگ بەقازانجی بایدن.

سەرپەیڤ