شوبات 05, 2024 13:30 Asia/Tehran

سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق لە ڕێ و ڕەسمی بەڕێکردنی شەهیدانی ئەم ڕێکخراوەیەدا کە بە هۆی پەلاماری ڕۆژی ڕابردووی ئەمریکا شەهید ببوون، وتی کە پەلامارەکەی ئەمریکا بۆ سەر ڕۆژاوای عێراق "دەست بردن بۆ ئاگرە".

فاڵح فەیاز لەم ڕێ و ڕەسمەدا کە بە بەشداری ژمارێکی زۆر لە خەڵک و هێزەکانی حەشدی شەعبی و ژمارێک کاربەدەستی سیاسیی عێراق بەڕێوەچوو وتی: ئەمریکا بە پەلاماردانی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەستی بۆ ئاگر برد و بێ گومان ئەو دەسدرێژییە بێ وەڵام نامێنێتەوە.

ناوبراو وتیشی: خوێنی هێزەکانی حەشدی شەعبی هێمای پێگە و شکۆی عێراقە، ڕێگا نادەین سووک و بێ بایەخ چاو لەم خوێنانە بکرێ. حەشدی شەعبی جێی شانازیی هێزە چەکدارەکان و هەر هەموو عێراقییەکانە. وڵاتی ئێمە دەبێ لە بوونی بیانییەکان بسڕدرێتەوە.

«محمد شیاع السودانی»، سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە کاردانەوە بە شەهید بوونی ژمارێک هێزی حەشدی شعبی و خەڵکی مەدەنیی ئەم وڵاتە لە پەلامارەکانی ئەمریکادا، ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند و وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش ، پاشنیوەڕۆی شەممە ڕایگەیاند کە کارداری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدای بانگ کردووە و ناڕەزایەتیی بەغدای پێ ڕاگەیاندووە. 

سەرپەیڤ