دەرکردنی داگیرکەرانی ئەمریکی لە عێراق هەرتەنیا بە زەخت و گوشاری سەربازی وەدی دێ
زنجیرەی دڕندەکاریەکانی ئەمریکا لە عێراق لەکاتێکدا هەروا بەردەوامە کە کۆڕو کۆمەڵەکانی ئەو وڵاتە پێداگرن لەسەر دەرکردنی داگیرکەرانی ئەمریکی لەڕێگەی زەخت و گوشاری سەربازیەوە.
"محمد سەیهوود"ی پارلمانتاری سەر بە هاوپەیمانی حکومەتی قانوون لە پارلمانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە پەلامارە بەردەوامەکانی ئەمریکا بۆسەر ناوەندە ئاسایشیەکانی عێراق و کردنەئامانجی کەسایەتیەکانی ئەو وڵاتە، وەک ئەوە وایە کە پەلاماری دەسەڵاتداری عێراق درابێ.
ناوبراو ئاماژەی کردە پەسەندکراوی پارلمانی وڵاتەکەی لەپەیوەند لەگەڵ چوونەدەری چەکدارانی ئەمریکی لە عێراق و هەوڵی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ ئامادەکردنی خشتەیەکی کاتبەندکراو بۆ دەرکردنیان و ڕایگەیاند کە پرسی دەرکردنی ئەو هێزانە لە عێراق و ڕادەستی بنکە چەکداریەکانیان بە وڵات بەم زوانە بەڕێوە دەچێ و ئەوەش لەئاکامی هەڵوێستی حکومەتی عێراق و پێداگریەکەی دا ڕوو دەدا.
لەلایەکی دیکەوە عەلی زوبەیدی ئەندامی هاوپەیمانی فەتحی عێراق"یش پێداگری کرد لەسەر گرینگی بەردەوامی زەختو گوشاری سەربازی بەئامانجی گارانتی چوونەدەری ئەو هێزانەو بەجێ هێشتنی بنکەکانیان لە وڵات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بوونی ئەمریکا لە بنکە چەکداریەکانی عەین ئەسەدو هەریر وەک هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایش و دەسەڵاتداری عێراقە، هەربۆیە خۆڕاگری ئیسلامی عێراق دەستی داوەتە هەڵوێستی سەربازیانەی بەربڵاو بەدژی هێزە داگیرکەرە ئەمریکیەکان لەو بنکانەو کە لەوێوە چەندین پەلامار کراوەتە سەر نێوخۆو دەرەوەی عێراق.