وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق: ئەمریکییەکان ناهێڵن سوپایەکی بەهێز دروست بکەین
وتەبێژی سەرکردایەتی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق وتی: ئەمریکییەکان ڕێگەنادەن، عێراق سوپایەکی بەهێزی هەبێ
"یەحیا ڕەسول" لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتی: تاکەی دەبێ خوێن بدەین و بێ دەنگ بین؟
وتیشی: راستە ئەمریکییەکان لە شەڕەکانی رزگاریدەر، چەکەمەنیان خستەبەردەستمان بەڵام عێراقییەکان خۆیان خاکی وڵاتەکەیان ئازاد کرد.
ئێستاش ئەگەر لەهەوڵی دەسخستنی مووشەکێکی کورتبڕ بین، ئەمریکییەکان بەبیانووی جۆربەجۆر پێمانی نادەن ئەوەی وا ڕوون و ئاشکرایە ، ئەوەیە کە ئەوان نایانەوێ ئێمە ببینە خاوەن سوپایەکی بەهێز.
ئێمە سەرباری هەمووی ئەو باس و بابەتانە، خەریکی بوارخۆشکردن بۆ هێنانەدی سوپایەکی بەهێزین.
وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: گەیشتووینەتە ئەو ئەنجامە کە سەروەریی عێڕاق، هێڵی سورمانەو ڕێگە نادەین ئەمریکییەکان پێشێلی بکەن.