شوبات 13, 2024 12:30 Asia/Tehran

حیزبوڵڵای عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، پێی داگرت؛ ئەمریکا لەو وڵاتە تەنیا خەیانەت دەکاو زیان دەگەیێنێ بە سەرزەوین و خەڵکی عێراق.

"محەممەد مەحی" وتەبێژی فەرمیی "کتائیب"ی حیزبوڵڵای عێڕاق ڕایگەیاند، دەسوەردانی دوژمنکارانەی ئەمریکا، ئەو وڵاتە هان دەدا هەتا هەموو سەروەریی عێراق کە لەژێر زاڵێتی و داگیرکەریی هێزەکانی تەوەری شەڕانگێزیی دایە، بگەڕێنێتەوە.

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێڕاق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ لە ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ خەڵک، هاوڕێیان و لایەنە بەرپرسەکانی عێراق دەرکەوت کە دوژمنی داگیرکەر، واز لە خەیانەت ناهێنێ و بەس لەزمانی چەک تێدەگات.

حیزبوڵڵای عێراق لە نمونەکانی خەیانەتی داگیرکەرانی ئەمریکی، ئاماژەی کردە، کردنەئامانجی خەباتکارانی حەشدی شەعبی لە پێگەی ئەلقائیم، عەکاشات و شوێنەکانی دیکەو هەروەها ترۆری "ئەبووباقر ساعیدی" لە بەغدا. ئەو بزووتنەوە هەروەها ڕایگەیاند: داگیرکەرانی ئەمریکی بەم چەشنە، هەموو یاساوڕێساکانی هااریکایی دەخەنەژێر پێ.

سەرپەیڤ