شوبات 18, 2024 11:45 Asia/Tehran

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەدیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئینگلیز پێی داگرت؛ دەوڵەتی عێراق لەهەوڵی کۆتایی هێنانە بە ئامادەبوونی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەو وڵاتەدا.

"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو چاوپێکەوتنەدا پێی داگرت: دەوڵەتی عێراق هەوڵیەتی کاروچالاکییەکانی لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی ڕێکبخا و بەرەو کۆتایی هێنان بە ئامادەبوونی ئەو هێزانە لە عێراق هەنگاو هەڵگرێ.

سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها لەدیدار لەگەڵ ژمارێک لە ئەندامانی کۆنگرەی ئەمریکا لەبارەی پرسە گرینگە هاوبەشەکان لەوان، کۆتایی فەرمانبەرێتی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە عێراق وتووێژی کرد.

سودانی وتی: ئێمە خوازیاری چوونەدەری خێراو ڕێک وپێکی هێزە هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکان لەوان سوپای ئەمریکاین لە خاکی وڵاتەکەمان لەڕێی وتووێژەوە.

هێزە داگیرکەرە ئەمریکییەکان هاوڕێ لەگەڵ گشت هێزە بیانیەکان لە چواارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ساڵی٢٠٠٣ی زایینیەوە لە عێراق جێگیرکراون کە گەورەترین پێگەیان "عەینولئەسەد" لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژاوای ئەو وڵاتە هەڵکەوتووە.

پەرلەمانی عێراق ١٥ی بەفرانباری١٣٩٨ دوو رۆژ پاش کردەی ترۆریستیی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە شەهیدکردنی ژەنەراڵ قاسم سولەیمانی فەرماندەری پێشوی هێزی قودسی سپای پاسداران و ئەبوومەهدی موهەندیس جێنشینی سەرکردایەتی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لەڕێگای فڕۆکەخانەی بەغدا، بە بەڕێوەبردنی کۆڕێک دەنگی دا بە کشانەوەو چوونەدەری هەموو هێزە سەربازییە بیانییەکان.

دوابەدوای تاوانکاریی هێزە ئەمریکییەکان لە هێرشکردنەسەر پێگەکانی حەشدی شەعبی و شەهادەتی سەرداران سولەیمانی و ئەلموهەندیس، دەرکرانی سەربازانی ئەمریکی و هێزە بیانییەکان بووە بە داواکاریی سەرەکیی خەڵک، ڕەوتە سیاسی و دینییەکانی عێراق.

سەرپەیڤ