شوبات 19, 2024 16:35 Asia/Tehran

سەرچاوەئاسایشتیەکانی عێراق هەواڵیان دا لە جمووجوڵی سەربازی ئەمریکا لە دوو بنکەی "عەینولئەسەد" لەڕۆژئاوای عێراق و" ئەلتەنەف" لە سووریا

ژێدەرەعێراقیەکان لە جمووجوڵی سەربازانی داگیرکەری ئەمریکی لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە هەواڵیان دا

سەرچاوەیەکی ئاسایشتی لە پارێزگەی ئەنبار لە ڕؤژئاوای عێراق ڕایگەیاند کە داگیرکرانی ئەمریکیی دەستیان داوەتە جێبەجێ کردنی هێزوناردنی کەرەسە ئامێرلە بنکەی عەینولئەسەدبەرەو بنکەی ئەلتەنەفی سووریا .ئەم سەرچاوەهەروەها وتی:فڕۆکە ئەمریکیەکان ، سەربازان وکەرەسەوئامێری ئەم وڵاتەیان لەبنکەی عەینولئەسەدلە ناوچەی ئەلبەغدادی لە ناوچەی " هیت" لە ڕۆژئاوای پارێزگەی ئەنبار گواستووەتەوە بۆ بنکەی ئەلتەنەفی سووریا وهاوکات تەگبیری ئاسایشتی توندی لە دوو بنکە دا دامەزراندووە.سەرچاوەعێراقیەکان جەختیان کرد: گوێزرانەوەی سەربازان وکەرەسەوئامیرلە لایەن سوپای ئەمریکاوە بە فڕینی فڕۆکەکانی ئەمریکایی لەسەر ئاسمانی ناوچەکانی ڕۆژئاوایی ڕووی دا. ئەمەلە حاڵێکدایە کە پاش ئەمەیش بەرپرسێکی عێراقی لە پارێزگەی ئەنبار لە نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئەمریکایی زەبەلاح لە بنکەی عەینولئەسەد لە ڕؤژئاوای ئەنبار هەواڵی داوە ووتوویەتی هیچ زانیاریەکی لە بارەی باری ناو ئەو فڕۆکانەوە نیە. ئەم هەواڵە لەحاڵێکدا بڵاودەبێتەوە کە کۆڕکۆمەڵە عێراقیەکان لەسەر چوونەدەری سەربازانی ئەمریکایی لە وڵاتەکەیان پیداگرن .بنکەی سەربازانی ئەمریکایی لە عێراق وسووریا لەگەڵ دەسپێکرانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی ولاگری هەمەلایەنەی ئەمریکا لەوان لە  حەوتی ئۆکتۆبەرپازدەی ڕەزبەر کەوتەبەر دەسڕێژی جۆربەجۆری خۆفڕ، ڕۆکێت وموشەکەکانی خۆڕاگری .

 

سەرپەیڤ