پێداگری کۆڕو کۆمەڵە عێراقیەکان لەسەر چوونەدەری چەکدارانی ئەمریکی لە وڵاتەکەیان
پارلمانتارێکی عێراقی ئاماژەی کردە کاتی دیاریکراوی چوونەدەری چەکدارانی ئەمریکی لە وڵاتەکەی و ڕایگەیاند کە سەرجەم گروپە کارامەکانی گۆڕەپانی ڕامیاری عێراق هاودەنگن لەسەر دەرکردنی ئەو هێزانە لەو وڵاتە.
محمد سەیهود" هەروەها وتیشی کە هەڵوێستی کۆمیلگەی جیهانی پاڵپشتی کردنی بەتەواویە لە سەربەخۆیی عێراق و ئەوەش تەواو ڕوون و ئاشکرایە کەکە هێزە ئاسایشیەکان و حەشدی شەعبی گەیشتوونە ئاستێکی بەرزی لێهاتوویی و ئەوەش هۆکاری ئاسایشی وڵات دەبێ.
ناوبراو پێداگری کرد کە حکومەتی وڵاتەکەی لە دۆسیەی دەرکردنی هێزە دەرەکیەکان بەپێی پرۆسەی دیپلۆماتیک و ڕامیاری تەواو شێلگیرەو لە سەرجەم کۆڕو کۆمەڵە نێونەتەوەیەکان و لە کۆبوونەوەکانی ئەم دوایانەش دا پێداگری کردوە لەسەر چوونەدەری ئەو هێزانە.
ئەو پارلمانتارە عێراقیە پێداگریشی کرد کە کۆتایی ئەمساڵ بەپیی خشتەی کاتی دیاریکراو چوونەدەری ئەو چەکدارانە بەدی دەکەین.
لەلایەکی دیکەوە موعین کازمی نوێنەری ڕێکخراوی بەدر"یش لە پارلمانی عێراق پێداگری کرد لەسەر پەلەکردن لە دەرکردنی چەکدارانی ئەمریکی لەو وڵاتەو بوونی ئەو هێزانەی لە عێراق بە هۆکاری ناسەقامگیرکردن و بشیوکردنی وڵاتەکەی زانی و وێرای ئاماژە بە زەخت و گوشاری کۆمەڵایەتی لەو پەیوەندیەدا وتیشی کە چوونەدەری ئەو هێزانە ڕێزگرتنە لەسەروەری خاکی عێراق.