پێویستە لایەنە سیاسیەکانی سوننەو کورد، هەڵوێستیان لەبارەی مانەوەی ئەمریکا لە عێراقدا بە ڕوونی ڕابگەیێنن
ئەندامێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاساو سیاسەتوانی نزیک لە چوارچێوەی هاواهەنگیی لە عێراق، داوای لە هێزە سیاسییەکانی سوننەو کورد کرد، هەڵوێستیان لەبارەی ئامادەبوونی ئەمریکا لە عێڕاقدا بەشەفافی رابگەیێنن.
"سەعد موتەلیبی" بەئاماژە بەوەی کە بڕیاردان لەبارەی دەرکرانی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق بەس لە ئەستۆی پارتە شیعەکان نیە، بەڵکوو پێویستیی بە هەوڵی کوردو سوننەش لەوبارەوە هەیە، وتی: قۆناخی هەنوکە، واهەڵدەگرێ هەموو هێزە سیاسیەکان هەڵوێست بگرن و بەشداری دانیشتن وکۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بن بۆ لەگوشارنانی دەوڵەتی عێراق بەمەبەستی دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان لە وڵات.
ناوبراو وتی: ئامادەبوونی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق گرێدراوی بڕیاری سیاسیی دەوڵەتی ئەمریکایە، بۆیە دەوڵەتی عێراق دەبێ ئەو مەسەلە تاووتوێ بکاو پێویستە، ئەو بابەتە بەجیددی بێتەئاراوە کە عێراقییەکان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە بۆ پاراستنی وڵات، پێویست ناکا هێزی سەربازیی ئەمریکا لە وڵاتەکەیان بمێنێتەوە.