شوبات 24, 2024 16:15 Asia/Tehran

سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند،کۆمیسیۆن ئامادەیی تەواوی ھەیە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن بە ستانداردی نێودەوڵەتی و دەشڵێت: پێشبینی دەکەین لە ڕۆژانى ٥ تا ١٠ـی مانگى حوزەیرانى ئەمساڵ ڕۆژێک بۆ بەڕێوەچوونى ھەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێم دیاری بکرێت.

"حاکم عومەر ئەحمەد"ی سەبارەت بە کاتی دیاریکراوی بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاندو کۆمیسیۆن ئامادەیی تەواوی ھەیە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن بە ستانداردی نێودەوڵەتی.

ئاماژەى بەوەشکردووە، پێشبینی دەکەین لە ڕۆژانى ٥ تا ١٠ـی مانگى ٦ـى ئەمساڵ ڕۆژێک بۆ بەڕێوەچوونى ھەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێم دیاری بکرێت.

لێدوانەکەى سەرۆکى کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەدواى ئەوە دێت، کە ڕۆژى ٢١-٢-٢٠٢٤ دادگاى فیدڕاڵى عێراق، یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستانى گۆڕى، بەجۆرێک کە ١١ کورسى کۆتاکانى هەڵوەشاندەوە.

سەرپەیڤ