یەکدەنگیی ڕەوتە سیاسییەکانی عێراق لەسەر چوونەدەری هێزی سەربازی بیانی
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پێی داگرت کە هەموو ڕەوتە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە یەکبیروڕان سەبارەت بە پێویستیی چوونەدەری هێزی بیانی .
سەرباری چەن خول دانوستانی ستراتژیکی نێوان بەغدا و واشینگتۆن سەبارەت بە کۆتایی هاتنی ماوەی مانەوەی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق لەبەر کۆتایی هاتنی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش و هەروەها پەسەنکرانی گەڵاڵەی وەدەرنرانی هەموو هێزی بیانی لە عێراق لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە، هێزی ئەمریکایی هێشتایش هەر بە بنپێکردنی ئەم پەسەنکراوەیە لە عێراقدا ماونەتەوە.
لە ساڵانی ئەمدواییەدا خەڵک و پارتە سیاسییەکانی عێراق بەجاران پێداگرییان کردووە لەسەر پیویستیی چونەدەری هێزی سەربازیی ئەمریکایی لەم وڵاتە. هیزی ئەمریکایی لە کاتێکدا لە خاکی عێراق ماونەتەوە کە بەپێچەوانەی دانوستان و ڕێککەوتنەکانی پێشووی نێوان بەغدا و واشینگتۆن، کاربەدەستانی ئەمریکایی بەڵێن و ئەستۆگرییەکانیان بەجێناهێنن. لە دوایین لێدوانی کاربەدەستانی عێراقی سەبارەت بە بوونی هێزی بیانی کەم وڵاتە، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕۆژی شەممە لە پەراوێزی شەشەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی بەغدا وتی کە هێزەکانی هاوپەیمان بە ڕێبەرایەتیی ئەمریکا لە ڕەوشێکی تایبەتدا هاتنە نێو ئەم وڵاتەوە و ئەمڕۆ خەڵک و گرووپە سیاسییەکانی هەموو یەکدەنگ و تەبان لەسەر پێویستیی چوونەدەری ئەم هێزانە.
محمد شیاع السودانی، سەرۆک ەزیرانی عێراقیش ماوەیەک لەومەبەر لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئاسایشیی موونیخ و دیداری لەگەڵ چوار ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا پێیداگرتبوو کە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمان لە خاکی عێراق دەبێتە هۆی ئاڵۆز و ناپاوەجێ بوونی ناوچەکە و ئەم هێزانە دەبێ خێرا خاکی ئەم وڵاتە بەجێبێڵن. وەزارەتی دەرەووەی عێراق مانگی ڕابردوو بە پشتڕاست کردنەوەی ڕێککەوتن و تەبایی لە سەر کەم کرانەوەی هێدی هێدی ژماری هێزی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاندبوو کە چوونەدەری هێزی بیانی لەم وڵاتە ، ویست و خواستی هەموو خەڵک و گرووپ و کۆتلە عێراقییەکانە.
بە تێپەڕینی ساڵانێکی زۆر لە ڕووخانی ڕژێمی سەدام و نەمانی مەترسیی گرووپی تیرۆریستیی داعش، هێشتایش هەر نزیکەی ٢٥٠٠ سەرباز وئەفسەری هێزی هاوپەیمان لە عێراقدا ماونەتەوە و بەردەوامن لە جەنایەتەکانیاندا. لە دوایین جەنایەتی هێزی ئەمریکایی لە عێراق، نزیکەی دوو مانگ لەومەبەر «ابوباقر الساعدی» یەکێک لە فەرماندەرانی خۆڕاگریی ئەم وڵاتە شەهید کرا. دوابەدوای ئەم کردەوە تیرۆریستییە شەپۆلی نەیارەتیی دژ بە مانەوەی هێزی بیانی لە عێراق لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردوودا تووندتر و بەربڵاوتر بووە.