شوبات 26, 2024 14:30 Asia/Tehran

ئەندامی هاوپەیمانیی فەتح لە عێراق بە وەبەر ڕەخنەدانی هەوڵی پارتە کوردستانییەکان بۆ گواستنەوەی کێشە و گرفتەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ حکومەتی فیدراڵ، وتی: بوونی ئەو کێشانە پیشاندەری فەشەلی و شکستهێنانی سیستەم و ئیدارەدانی حکومەتی ئێستای هەرێمی کوردستانە.

"عەلی فەتلاوی" بە ئاماژە بەوەی کە نەبوونی هاوسەنگی لە نێوان پارتە کوردستانییەکان و نەڕەخسانی هەلی چالاکی بۆ پارتەکانی دیکەی ئەم ناوچەیە، دەبێتە هۆی بەردەوام بوونی کێشە و ناکۆکییەکانی ئێستا لە هەرێمی کوردستان، وتیشی: چەن پارتێکی سیاسیی کوردستانی زاڵێتیی دیکتاتۆرئاسای خۆیان دادەسەپێننە سەر لایەنە سیاسییەکانی دیکەدا. فەتلاوی بە ئاماژە بەوەی کە پارتە کوردستانییەکان لە هەوڵ دان تا سیاسەتەکانی پارتە سیاسییەکانی ئەمریکا جێبەجێ بکەن راشکاوانە رایگەیاند: ئێستاکە ئیتر خەڵکی هەرێمی کوردستان، ناڕازی و تووڕەن لە سیاسەتی دیکتاتۆرییانەی کاربەدەستانی هەولێر.

ناوبراو بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە جێبەجێ کرانی سیاسەتی ڕژێمی زایۆنیش ئێستاکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەبیندرێ، وتیشی: جم و جۆڵی پارتە کوردستانییەکانی عێراق بۆ گواستنەوەی کێشەکانی هەرێم بۆ حکومەتی ناوەندیی عێراق تەواو ڕوون و ئاشکرایە. 

سەرپەیڤ