پەیوەندی دوولایەنەی نێوان ئێران و عێراق تەوەری سەرەکی وتووێژی نێوان سوودانی و ئالێ سادق
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئالی سادقی باڵوێزی کۆماری ئیسلامی لە بەغدا سەبارەت بە پەیوەندی دوولایەنە وتووێژو قسەو باسی کردوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی محمدشیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دا وتراوە کە محمدشیاع سوودانی لەگەڵ محمدکازیم ئالی سادقی باڵوێزی کۆماری ئیسلامی لە بەغدا چاوپێکەوتنی کردوە.
لەو چاوپێکەوتنەدا پەیوەندی دوولایەنەو بوارەکانی پەرەو بەهێزکردنیان لەهەموولایەنێکەوە بەپێی دەستەبەرکردنی بەرژەوەندیەکانی هەردوو وڵات تاوتوێ کراوە.
سودانی لەو چاوپێکەوتنەی دا پێداگری کرد کە حکومەتی وڵاتەکەی ئامادەی پەرەی هاریکاریە لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەکەو هەربۆیەش لەسەر پڕۆژەگەلێکی گەورە کار دەکا کە یارمەتی بدا بە یەکپارچەیی هەمەلایەنەی نێوان ئەم وڵاتانە.
چونکە ئەم وڵاتانە خاوەنی پەیوەندی و هاوبەشی زۆرن و ئەوەش سەقامی ناوچەیی و نێودەوڵەتی پتەو دەکا.