ئادار 01, 2024 08:00 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند بەغدا لەهەموو بوارەکان دا پەیوەندیەکی پتەوەی لەگەڵ تاران هەیە.

عەبدوللەتیف ڕەشید پێداگری کرد کە بەغدا لەهەموو بوارەکان دا پەیوەندیەکی پتەوی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی هەیە، کە بەتایبەت لە بواری چالاکی بازرگانی دا بەدی دەکرێ.

سەرۆک کۆماری عێراق وێرای ئاماژە بەوەی کە وڵاتەکەی پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ وڵاتانی هاوسێ و کۆمەڵگەی جیهانی هەیە بەڕاشکاویش ڕایگەیاند کە هەوڵ لەپێناو جێگیرکردنی ئاسایش و سەقامگیری بەئامانجی گەڕانەوەی عێراق بۆنێو کۆمەڵگەی جیهانی یەگجار پێویستە.

سەرۆک کۆماری عێراق وتی کە دەسوەردانی دەرەکی کاریگەری خراپی لەسەر عێراق داناوەو حکومەت سوورە لەسەر هێورکردنەوەی دۆخی وڵات و دەستڕاگەیشتن بە ڕێکەوتێک لەگەڵ سەرجەم ڕەوتە ڕامیاری و ئاسایشیەکان و هێرشەکانی ئەمدوایانەی گروپگەلی خۆڕاگری عێراقی بۆسەر بنکەکانی ئەمریکا پەیوەنددار بە غەزە زانی و پێداگری کردەوە کە هەڵوێستمان لەسەر قەیرانەکەی غەزە تەواو ڕوونەو پاڵپشتی دەکا لە مافی یاسایی گەلی فەلەستین لەبواری سازکردنی وڵاتێکی سەربەخۆی هێورو بێ خەم.

سەرپەیڤ