دەسپێبوونی گەورەترین هەڵمەتی دژەتیرۆری حەشدی شەعبی لە ڕۆژاوای عێراق
حەشدی شەعبی ڕایگەیاند لە ئاراستەی بنەبڕ کردنی پاشماوەکانی گروپی تیرۆریستیی داعش، قۆناغی دووەمی هەڵمەتی «وعده حق»ی لە پارێزگای ئەنباری وەک گەورەترین هەڵمەتی دژە تیرۆریستیی لە سەحرای ڕۆژاوایی عێراق دەست پێ کردووە.
هێزەکانی حەشدی شعبیی عێراق دووەم قۆناغی هەڵمەتی «وعده حق»ی لە پێناو ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داع و بنەبڕکردنیان لە پارێزگای ئەنبار، بە هاوکاریی سوپا دەزگە ئەمنییەکان و بە پشتیوانی هێزی ئاسمانیی سوپا بەڕێوە بردووە.
«قاسم مصلح» فەرماندەری هەڵمەتی ئەلئەنباری هێزەکانی حەشدی شەعبی سەبارەت بە دەسپێبوونی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی «وعده حق» وتی کە ئەم ئۆپەراسیۆنە بە چاودێری و پلاندانانی ژووری فەرماندەرێتیی هەڵمەتی هاوبەش و لە سەر بنەمای راپۆرتگەلی ورد و ڕێکی هەواڵگری و بە بەشداریی فەرماندەرێتیی هەڵمەتی ئەنبار، فەرماندەرێتیی هەڵمەتی جزیرە و فەرماندەریتیی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار و یەکەکانی سەر بەو فەرماندەرێتییانە دەست پێ بوو.
موسلیح بە ئاماژە بەوەی کە ئامانجی هەڵمەتی هاوبەشی «وعده حق» پشکنین و پاکتاوکردنی ناوچە پڕمەترسییەکان و تیابردنی شانە نووستووەکانی تیرۆریستان لەو ناوچانەیە، پێیشی داگرت کە هەواهەنگیی نێوان یەکەکانی بەشدار لەم ئۆپەراسیۆنە بۆ بنەبڕکردنی یەکجاریی تیرۆریستانی داعش لە ئەنبار، لە ئاستێکی باندایە.