ئادار 07, 2024 12:00 Asia/Tehran

ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق"ی عێراق وتی: ئامادەبوونی هێزە بیانییەکان، سەروەریی نیشتمانیی عێراق، پێشێل و لاواز دەکا.

شێخ"قەیس خەزعەلی" وتی: هەڵوێستی ئێمە لەبارەی چوونەدەری هێزە بیانییەکان لە خاکی عێراق، ڕوون وئاشکراو نەگۆڕەو بەجاران جەختمان کردووە لەسەر پێویستیی چوونەدەری هێزە ئەمریکی وتورکیەکان لە خاکی عێراق.

پرسی سەروەریی نیشتمانیی عێراق، پرسی کەرامەت و مەزنایەتییەو ئەو بابەتە، شیاوی هەرچەشنە فیداکاری و گیان بەخت کردنێکەو پێمان وایە، عێراق دەتوانێ دوو دۆسییەی ئاسایشی و ئابورری بە کەمترین زیان بەڕێوەبەرایەتی بکا.

خەزعەلی وتیشی: چوونەدەری هیزە ئەمریکییەکان لە عێراق بەمانای چوونەدەری بەتەواوەتی ئەوان لە سوریاو ناوچە دەبێ .

ناوبراو هەروەها وتی: پرسی فەلەستین، نەک هەر پێوەرەی هەڵسەنگاندنی ویژدانی رۆژاوایی و ئیسلامی بەڵکوو پێوەری هەڵسەنگاندنی ویژدانی مرۆییەو هەڵوێتی ئێمە لەوبارەوە، بەشێکە لە هەڵوێستی ئاشکراو پێشکەوتووی گەلی عێراق.

 

سەرپەیڤ