سەرۆکی دادگەی فیدراڵ: ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تا کرانەوەی هەژماری بانکی بۆ هەموو فەرمانبەران بەردەوام دەبێ
ئادار 20, 2024 14:21 Asia/Tehran
سەرۆکی دادگەی فیدراڵ لە دیداری سەرۆک کۆماری عێراقدا وتی: ئێمە سوور و پێداگرین لە سەر جێبەجێ کردنی بڕیارەکانمان سەبارەت بە مەسەلەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق.
"جاسم محەممەد عەبوود " سەرۆکی دادگەی فیدراڵ لە دیداری لەتیف ڕەشیدی سەرۆک کۆماری عێراق وتی کە دەبێ پرۆسەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تا ئەوکاتەی پرۆسەی بە بانکی کردنی مووچە دەگاتە قۆناغی جێبەجێ کرانەوە دەبێ بەردەوام دەبێ.
"جاسم محەممەد عەبوود" وتیشی: بە پێی ڕێکارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق پرۆسەی بە بانکی کردنی مووچەی پێویستی بە کات هەیە.
سەرۆکی دادگەی فیدراڵ رایگەیاند بە مەبەستی نەهێشتنی کێشە و تەگەرەکانی بەردەم جێبەجێکردنی بریاری دادگەی فیدراڵ لەگەڵ سەرۆک کۆمار و وەزارەتی ئابووری و دارایی عێراق لە پێوەندییەکی بەردەوامدا دەبین.