نیسان 02, 2024 14:30 Asia/Tehran

دادگای فیدڕاڵی عێراق سکاڵا بەرباسە نەوتیەکەی پارتی بەرپەرچ دایەوە.

دوێنێ یەکشەم سکاڵاکەی نەهرۆ مەحمودی ئەندامی کومسیۆنی نەوت و گازی پارلمانی عێراق کە سەر بە پارتیە لەلایەن دادگای فیدڕاڵی ئەو وڵاتەوە بەرپەرچدرایەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە پارتی بەرلەمە ئەو دادگایەی بە دادگایەکی دژبەر لەگەڵ یاسای بنەڕەتی ڕاگەیاندبوو، کەچی هەنووکە سەبارەت بە پرسی نەوت و گاز دەستەو داوێنی ئەو دادگایە بۆتەوە.

ئەوەش لەدوای ئەوە هاتە ئاراوە کە دادگای فیدڕاڵی بڕیارە یاسایەکانی لەپەیوەند لەگەڵ پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێم دەرکردبوو، کە تێیدا یازدە کورسی کەمینەکانی سڕیبوونەوەو سیستمی مەڵبەندەکانی دەنگدانیشی گۆڕیبوو.

لەدوای دەرچوونی ئەو بڕیارەیاسایانەش پارتی ڕایگەیاند کە ئەو بڕیارانە جێ بەجێ نابن و بانگەشەی ئەوەشی کرد کە ئەو دادگایە دادگایەکی نایاسایی و ناڕەوایە.

سەرپەیڤ