ئەبووعەلی عەسکەری: ئێمە ئامادەین بۆ پڕچەک کردنی خۆڕاگری لە ئۆردۆن
بەرپرسی ئاسایشیی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق ئەبووعەلی عەسکەری باسی ئامادەیی خۆڕاگریی ئێراقی کرد بۆ تەیارکردنی دوازدە هەزار خەباتکاری خۆڕاگریی ئۆردۆنی بە چەکی قورس و تۆپخانەی دژەزرێ و مووشەکی تاکتیکی.
ئەبووعەلی عەسکەری لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق هەموو چەک و کەرەستەی جەنگیی خۆی ڕێکخستووە بۆ ئامادەکردنی خەباتکارانی خۆڕاگریی ئیسلامی لە ئۆردۆن لە پێناو دابینکردنی پێداویستیی دوازدە هەزار خەباتکار بە چەکی سووک و نیوەسووک، مووشەکهاوێژی دژەزرێ، مووشکی تاکتیکی، بە ملوێنان گوللەی جەنگی و چەندین تۆن تەقەمەنی، بۆ ئەوەی بتوانین لەپێناو بەرگری لە برایانی فەلەستینیمان و تۆڵەکردنەوەی جەنایەتەکانی زایۆنییەکان ، یەکدەنگ و یەکئاراستە بین.
ئەبووعەلی عەسکەری بەرپرسی ئاسایشیی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق هەروەها پێیداگرت؛ ئێمە ئامادەی هەڵگرتنی هەنگاوە بەراییەکانمانین و تەنیا چاوەڕێی یەک ئاماژە لە خەباتکارانی حەماس یان جەهادی ئیسلامین تا ئەو ڕێگا زەوینییەی دابخەین کە دەگاتە فەلەستینی داگیرکراو.