نیسان 04, 2024 12:30 Asia/Tehran

دوازدە پارت و هاوپەیمانی و پەنجاو سێ بەربژێری سەربەخۆ لیستەکانی خۆیان بۆ شەشەمین خولی هەڵبژاردنی پارلمانی هەرێمی کوردستان بەڕی کردۆتە کومسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە.

جوومانە غلای وتەبێژی  کومسیۆنی باڵاو سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە دوازدە پارت و هاوپەیمانی و پەنجاو سێ بەربژێری سەربەخۆ لیستەکانی خۆیان بۆ شەشەمین خولی هەڵبژاردنی پارلمانی هەرێمی کوردستان بەڕی کردۆتە کومسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەو تاکوو ئێستا هیچ هۆکارێک بۆ وەدواخرانی ئەو هەڵبژاردنە لەئارادا نیە.

هەرچەندە پارتی تاکوو ئێستا لیستی بەربژێرەکانی خۆی نەداوتە ئەو کومسیۆنە بەڵام دیکەی پارت و لایەنەکان لیستی ناوەکانی خۆیان بەرێ کردوە، کە بریتین لە یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان و یەکگرتوی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی و بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانی نیشتمانی و نەوەی نوێ و بزوتنەوەی گۆڕان و بەرەی گەل و بزاڤی هەڵوێستی نیشتمانی و بزوتنەوەی پەیوەندیە ئیسلامیەکانی کوردستان.

سەرپەیڤ