نیسان 09, 2024 11:00 Asia/Tehran

گرووپی "خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق" سەرلەبەیانی سێشەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە لە ئاراستەی پاڵپشتی کردنی کەرتی غەززە، لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا سێ جار بنکە و ناوەندگەلی گرینگی ڕژێمی زایۆنیی لە فەلەستینی داگیرکراو پێکاوە.

ئەم پەلامارە کراوەتە سەر ناوچەیەکی ستراتژیک لە شارۆچکەی عەسقەلان، بەندەری نەفتیی ئەم شارە و بنکەیەکی دیکەیش کە ئاماژە نەکراوە بە شوێنی هەڵکەوتنی. لە بەیاننامیەکی دیکەی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراقدا هاتووە کە دوو بنکەی سەر بە ڕژێمی زایۆنی بریتی لە بنکەی ئاسمانیی "حاتسریم" لە "بئر السبع" و بنکەیەکی گرینگی دیکە لە فەلەستینی داگیرکراودا وەبەر هێرشی خەباتکارانی ئەم گرووپە کەوتوونە.

میدکاکانی ڕژێمی زایۆنی شەوی سێشەممە باسی بەرزبوونەوەی دەنگی ئاژیری وشدار لە بەندەری داگیرکراوی "ئەیلات"ـیان کردوووە. پێشتر وترابوو کە هۆی بەرزبوونەوەی دەنگی ئاژیر، ئەگەری هاتنی درۆنی جەنگیی بۆ نێو سنووری ئاسمانیی فەلەستینی داگیرکراوە. حیزبوڵلای لوبنانیش دوێنێ بە درۆنی جەنگی هێرشی کردە سەر بنکەی سەربازیی دەریایی دوژمنی زایۆنی لە ناوچەی "رأس الناقوره"دا.

سەرپەیڤ