نیسان 15, 2024 13:00 Asia/Tehran

کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق وێڕای ڕێزو سپاس لە هەڵمەتە سزادەرەکەی کۆماری ئیسلامی بەدژی ڕژیمی زایۆنیست پێداگری کرد کە ئەمریکاو گوێ لەمستەکانی جگە لە زمانی چەک بۆ کۆنتڕۆڵی سەرەڕۆیەکەیان بەهیچی دیکە تێناگەن.

کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق لە ڕاگەیاندراوەکەیان دا وێڕای ڕێزو سپاس لە هەڵمەتی بەڵێنی ڕاستگۆیانەدا دەڵێ ئەو هەڵمەتە وێنگەیەکی ئاشکرایە لەسەر پێویستی یەگجار زۆری بەردەوامی هاوسەنگی بەردەستانە لەبەرامبەر دوژمن لەهەمبەر دەستدرێژی و پێشیلکاریەکانیان.

کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق پێداگری کردوە کە دوژمنی زایۆنیستی - ئەمریکی و پەیڕەوەکانیان جگە لە زمانی چەک لەهیچ زمانێکی دیکە تێناگەن بۆ کۆنتڕۆڵی خوی سەرەڕۆیانەیان و ڕاگرتنی دڕندەکاریەکانیان بەدژی گەلان، هەربۆیە ئەگە چەک نەبوایە خاکەکەمان لە داگیرکاری ڕزگار نەدەبوو داعش تێکنەدەشکاو دەسەڵاتداری وڵات زیندوو نەدەبۆوە.

لەو ڕاگەیاندراوەدا هەروەها وتراوە کە لایەنگری لە ڕژیمی زایۆنیست ئەرکێکی بنەڕەتی بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریایە.

سەرپەیڤ