نیسان 23, 2024 09:45 Asia/Tehran

هێزەکانی خۆڕاگری عێراق ڕایگەیاند کە دیسانەوە هەڵمەتەکانی خۆی بۆسەر چەکدارانی ئەمریکی دەست پێ دەکاتەوە.

گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق لە ڕاگەیاندراوێک دا ڕایانگەیاند کە دەسپێکردنەوەی هەڵمەتەکانیان بۆسەر چەکدارانی ئەمریکی لەبەر بەرەوپێش نەچوونی وتوووێژ بۆ چوونەدەری هیزەکانیان لەو وڵاتە لە سەردانەکەی محمد شیاع سوودانی دەست پێ دەکەنەوە.

هەفتەی ڕابردوو محمد شیاع سودانی لە سەردانەکەی ئەمدوایانەی بۆ ئەمریکا لەگەڵ جەو بایدێنی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە چاوپێکەوتن و وتووێژی کرد.

لەو چاوپێکەوتنەدا سوودانی سەبارەت بە چووبەدەری هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق وتبووی کە ڕواێژ دەکەن سەبارەت بە بەشداری بەردەوام بەپێێ ڕێککەوتنی ئاراستەی ستراتیژیکی دوولایەن.

هەنووکە چەکدارانی ئەمریکی لە دوو بنکەی چەکداری لە عێراق کە گرینگترینەکەیان عەین ئەسەدی پارێزگەی ئەنبارە جێگیرن.

سەرپەیڤ