May 16, 2024 15:30 Asia/Tehran

سەرچاوەیەکی هەواڵدەری عێراقی ڕایگەیاند کە زۆرتر لە ٦٠ ئەندامی پارلمانی وڵاتەکەیان واژۆیان کۆ کردۆتەوە بۆ دەرکردنی باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق.

حسین سالم"ی نوێنەری فڕاکسیۆنی سادیقوون لە پارلمانی عێراق ڕایگەیاند کە زۆرتر لە ٦٠ پارلمانتاری وڵاتەکەی واژۆیان کۆ کردۆتەوە تاکوو داوا لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بکەن کە ئیلینا ڕۆمانوسکی باڵوێزی ئەمریکا لەو وڵاتە لەبەر دەسوەردانی لەکاروباری نێوخۆی عێراق بگۆڕێ.

ئەو پارلمانتارە عێراقیە وێڕای ئاماژە بەوەی کە هیچ پێشوازیەک ناکرێ لە هەروا مانەوەی ئەو باڵوێزە وتیشی کە دەسوەردانەکانی ڕۆمانۆسکی لە نەریتی دیپلۆماتیک زۆرترەو گەیستۆتە ئاستی دەسوەردان لە بەهاو نەریتەکانی کۆمەڵگەی عێراقی

حسین سالم بەڵێنی دا کە گۆڕینی ناوبراو بەئاراستەی پارێزگاری لە وڵاتەکەی لەبەرامبەر دەسوەردانی بەرچاوی ئەمریکا لەکاروباری نێوخۆی عێراق بەڕێوە دەچی.

ڕۆمانۆسکی بەرلەمەش روبەڕو ببۆوە لەگەڵ ناڕەزایەتی بە پەسەندی یاسای خەبات بەدژی گەندەڵی لەو پارلمانەو ببوە هۆی تورەبوونی خەڵکی ئەو وڵاتە.

سەرپەیڤ