"محەممەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: وێڕای سەرەخۆشی وهاوخەمی دەربڕینی خۆمان لە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئیران ودەوڵەت ونەتەوەی ئێران ، هاوخەمی خۆمان لە نەتەوەی برادری ئێران ولەگەڵ برایانی بەرپرس لە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاد
سەیید عەمارحەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لەپەیامێکدا نووسیی: بە داخ ومەخابنەوە هەواڵی شەهادەتی ئایەتۆڵڵاسەیید ئیبراهیم ڕەئیسی ، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران وکەسایەتی هەڵکەوتەی سیاسی ئیسلامی وژمارەیەک لە یاوەرەکانی بەتایبەت بەڕێزحسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری کاروباری دەرەوە وئیمام جومعەی تەورێز وپارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی بەهۆی کەوتنە خواری کۆپتەری هەڵگریان لە باکووری ڕۆژئاوای ئێرانمان پی گەیشت
لەدرێژەی پەیامەکەدا هاتووە: ڕێزدەگرین لە دەوروڕۆڵی زۆرگرینگی ئەوکەسایەتیە لە ژیانی ئینقلابی وسیاسی وفەرهەنگی ئێران وناوچە وجیهان وئەم کارەساتە لەڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئیمام خامنەیی سەرەخۆشی دەکەین ، وهاوخەمی خۆمان لەگەڵ نەتەوەی ئێران دەردەبڕین ولەبنەماڵە وخزمو کەسوکاریان سەرەخۆشی دەکەین ولەخوای گەورە داوادەکەین کە ئەوکەسایەتیە ئازیزە بخاتە بەرڕەحمەت وبەخششی خۆی و بەهەشت جێگای بێت.
هەروەها حەشدی شەعبیش بە بڵاوکردنەوەی دێمەنێک لە شەهیدان سەییدئیبراهیم ڕەئیسی وسەردارقاسم سلێمانی وئەبومەهدی موهندیس ، شەهادەتی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەمانی سەرەخۆشی کرد