پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراق بەبۆنەی شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری ئێران و هاوڕێکانی
سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراق بەبۆنەی شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری و وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوڕێکانیان سەرەخۆشی کرد.
فالیح فەیاز ڕایگەیاند ئێمە سەهیدبوونی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی وەرۆک کۆماری ءیران و حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیانی وەزیری دەرەوەو شاندە هاوڕێکەیان لە سەید عەلی خامنەیی ڕیبەری شۆڕشی ئیسلامی و گەلی جیهادگەری ئێران سەرەخۆشی دەکەین.
فالیح فەیاز وتی بە خەمو پەژارەوە هەڵوێستی بەشەرەف و کارنامەی پڕ لە جیهادو خوباتی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و پاڵپشتیەکەی لە عێراق وەبیر دێنینەوە.
ئەبوو فەدەک مەحمەداوی فەرماندەی ئەرکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی ش لە پەیامێک لەنێو تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس وێرای سەرەخۆشی بە بۆنەی ئەو کارەساتەوە وتی شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری ئێران و شاندە هاوڕیکەی زیانێکی گەورەیە بۆ عێراق.
لەئاکامی ڕوداوی کەوتنە خوارەوەی کۆپتەر ی هەڵگری سەرۆک کۆمارو شاندە هاوڕیکەی لە سەرلە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەم داو لەکاتی خزمەتکردن دا شەهید بوون.