دامەزراندنی تێپەڕگەیەکی سنوریی ئاویی بۆ هاتووچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین بۆ عێراق
وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، تێپەڕگەیەکی سنوریی ئاویی دادەمەزرێ بەمەبەستی هاتووچۆی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن(ع) بۆ ئەو وڵاتە.
"عەبدولئەمیر شمری" وەزیری ناوخۆی عێراق رۆژی یەکشەممە وتی: سەرۆک وەزیران و فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکان رەزامەندییان دەربڕی لەگەڵ دانرانی تێپەڕگەیەکی سنوریی دەریایی تازە لە بەندەری "ئەبوو فلوس" لە بەسرە هەتا خوڕەمشەهر بۆ هاتووچۆی زیارەتکارانی ئەربەعینی حوسێنی(ع) .
شمری، ئەو بابەتەی لە دانیشتنی لیژنەی باڵای ئەمنیی دابینکرانی ئاسایشی ڕێوڕەسمی ئەربەعین هێنایە ئاراوە کە بەئامادەبوونی ژمارێک لە فەرماندەران و ئەندامانی کۆمیتەی راژەکاریی و ئاسایشیی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو و ئامادەیی بۆ دابینکرانی ئاسایشی ڕێوڕەسمی ئەربەعینی ئیمام حوسێن(ع) تاووتوێ کرا.
وەزیری ناوخۆی عێراق هەروەها وتی: ژماری زیارەتکارانی دەرەوە کە لە ساڵی ڕابردوودا سەردانی ئەو وڵاتەیان کردووە، گەیشتووتە نزیک پێنج ملوێن کەس و ئەمساڵ پێش بینی دەکرێ، ئەو ڕێژە زیاد بکا کە ئەو مەسەلە، پێویستیی بە ئامادەیی زیاترە هەر لەئێستاوە بۆ بەڕێوەبرانی سەرکەوتووانەی ئەو بۆنە هەمیشەییەو هەوڵدان بۆ دابینکرانی هەموو پێداویستییە ئاسایشیی، راژەکارییەکان و دەروازە و تێپەڕگە ویشکانییەکان.
ناوبراو پێی داگرت: ئەربەعین، یەکێ لە گرینگترین ڕێوڕەسمە عیبادییەکانە لە ئاستی جیهاندا کە جیهانیان گرینگیی تایبەتی پێ دەدەن.