فەتلاوی: سێ هۆکار هەن بۆ ڕازی نەبوونی هەولێر بە دانەخستنی کەمپی تیرۆریستەکان
عەلی فەتلاوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتحی عێراق وتی: سێ هۆکار هەیە بۆ ڕازی نەبوونی هەولێر بە دانەخستنی کەمپی تیرۆریست و خێزانەکانیان و ئەوەیش وەدەستهێنانی دەنگە لە هەڵبژاردن و کەڵکوەرگرتن لە یارمەتی مرۆیی و زەخت و گوشارخستنە سەر عەرەبەکانی عێراقی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان.
عەلی فەتلاوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتحی عێراق وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەڕای بڕیاری حکومەتی فیدڕال بۆ داخرانی کەمپی بنەمالەی خێزانی گروپگەلی تیرۆریست، لەبەر کەڵکوەرگرتنی لە خەڵکی نێو ئەو کەمپانە بۆ وەدەست هێنانی دەنگ لە هەڵبژاردن، خۆدەبوێرن لە داخستنی ئەو کەمپانەو وتیشی ئەو کەمپانە وەک بۆمبی قورمیش کراو وان و بونیان لەنێو خاکی عێراق لەئێستادا یەگجار مەترسی دارە.
ناوبراو وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە پاشماوەی کەمپی ئەو ڕەشەکوژانە لە هەرێمی کوردستان ئەو توانایە دەداتە هەولێر تاکوو لەڕێگەی ڕیکخراوە نێودەوڵەتیەکانەوە کەڵک وەربگرێ لە یارمەتی دارایی دیکەی وڵاتان وتی هەروا مانەوەی ئەو کەمپانەی جێگیر لەو هەرێمە کوتکێکی زەخت و گوشارە بۆسەر عەرەبە عێراقیەکان کە بەنیازن لەو هەرێمە نیشتەجێ بن و ئەوەش لەکاتێکدایە کە کە ئەو کەمپانە مەترسیەکی ئاشکران بۆسەر هەرێم و سەرانسەری عێراق و ئەوە خاڵی دەسپێکی چالاکی گروپی رەشەکوژی داعشیس پێک دەهێنی.