حوزه‌یران 29, 2024 11:30 Asia/Tehran

باڵوێزی ئێران لە بەغدا ڕیزی گرت لە بەشداری کەموێنەی هاووڵاتیانی نیشتەجێ و زیارەتکار لە عێراق لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران دا.

"محەممەد ئالی سادقی" شەوی ڕابردوو لە پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس دا نووسی سپاس و ڕێزم هەیە بۆ سەرجەمی ئەو هاونیشتمان و زایارەتکارە ئازیزانەی کە بەبەشداری لە ٢٤لقی سەرانسەری عێراق دا حەماسەیەکی تریان تۆمار کرد.

ئەمڕۆ هەینی دیسانەوە بەشداری کەموێنەی خەڵکی ئێرانی نیشتەجێی خاکی پیرۆزی ئەئیمەو هاووڵاتیانی نێوخۆ لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران دا بەخۆوە دی  کە بوە پەڕەیەکی زێڕینی شانازیەکان.

باڵوێزی ئێران لە عێراق ئەمڕۆ هەینی لەمیانەی پەیوەندیەکی ئانلاین لەگەڵ لیژنەی هەڵبژاردنەکانی وەزارەتی دەرەوە وتی کە بەتایبەت بەشداری بەربڵاوی ئێرانیەکانی نیشتەجێی شارەکانی بەغداو بەسرەو کەربەلا بەدی دەکەین و ڕایگەیاند کە لەبەر ئەو بەشداریە بەربڵاوەیان لە هەڵبژاردن دا لە کەربەلا فۆڕمی دەنگدان تەواو بوەو هەربۆیە فۆڕمی نوێ یان بۆ بەڕێ کرا.

سەرپەیڤ