ته‌مووز 06, 2024 12:50 Asia/Tehran

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە کۆڕی گەورەی حسینی لە بەغدا، وریایی دا بە رأیمی زایۆنیست بێتوو ئاسایشی عێراق بخاتە مەترسیەوەو هەڵکوتێتە سەر لوبنان.

سەید عەمار حەکیم"ی سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق دوێبنێ هەینی لەمیانەی گوتارێک لە  لە کۆڕی گەورەی حسینی لە مەیدانی خەلانی بەغدا، وێرای ئاماژە بە ڕوداوەکانی ناوچەکەو ئەگەری پەلاماری ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر لوبنان و خستنە مەترسی ئاسایشی عێراق وتی: ئیتر هیچ هێزو لایەنێک ناتوانێ هەڕەشە بێ بۆسەر ئاسایشی عێراق و یەکڕیزیە نەتەوەیەکەی و مۆڵەت نادەین کە دیسانەوە عێراق ببێتە گۆڕەپانی شەڕو ناکۆکی سیاسی.

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە درێژەدا وێرای ئاماژە بە دڕندەکاریەکانی ئەو ڕژیمە وتی: ئەو ڕژیمە هەر بە هەڵکوتانە سەر غەزە نەویشتایەوەو تەنانەت هەڕەشەی شەڕێکی گشتگیری کردە سەر لوبنانی براشمان و لەو پەیوەندیەدا هیچ یاسایەکی نێونەتەوەیی و مرۆیی ڕەچاو ناکاو سەرجەمی نەریت و بەهاو بایەخی گەلان پشت گوێ دەخا.

ناوبراو وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە ڕوبەڕوبوونەوە لەگەڵ ئەو مەترسیە پێویستی بەیەکڕیزی و هاوخوازی وڵاتانی عەرەب و موسوڵمانە وتیشی عێراق لە بەرایی و سەرەوەی ئەو بەربەرەکانیەدا بوەو هەیەو ئەم وڵاتە عەرەبی و ئیسلامیە هیچ کات واز لە بەرگریەکەی لە فەلەستین ناهێنێ.

سەرپەیڤ