وریاییدانی خۆڕاگری عێراق بە ئەمریکیەکان
ناوەندی هاودەنگی خۆڕاگری عێراق لە ڕاگەیاندراوێک سەبارەت بە درێژەی دەستدرێژکاری و هەرچەشنە خۆگەوجکردنێکی چەکدارانی ئەمریکی بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی، وریایی دایە ئەو وڵاتە.
ناوەندی هاودەنگی خۆڕاگری عێراق لە ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند کە هێزە ملهوڕەکان هەروا پێداگرن لەسەر پەلاماری دڕندانەو دەگەکارانەیان بەرامبەر بە گەل و هێزەکانی خۆڕاگری و بەبێ گرینگیدان بە سەروەری خاکی عێراق یان ئەو وڵاتانەی کە سیاسەتی دڕندەکارانەیان بەرپەرچ دەدەنەوە، بەردەوامن لەسەر لایەنگری و پاڵپشتی لە ئاساێشی ڕژیمی زایۆنیست، ئەویش بەنرخی تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە.
لەو ڕاگەیاندراوەدا هەروەها وتراوە: بێتوو هێزە داگیرکەرە ئەمریکیەکان دیسانەوە بە کەڵکوەرگرتن لە ئاسمانی عێراق و کردنە ئامانجی هێزەکانمان هەوڵ بدەن بۆ پەلاماردانی کۆماری ئیسلامی، هاودەنگی خۆڕاگری عێراق بێتوو وڵام بداتەوە هیچ بەربەستێک ناناسێ و هیچ شتێک بەری پێ ناگرێ و سەرکەوتنیش هەر لەدەستی خوداوەندی مەزن دایە.