سەرۆک وەزیرانی عێراق: ژومارەی زیارەتکارانی ئەربەعینی ئەمساڵ بە ٢٣ ملوێن کەس مەزەندە دەکڕی
سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای پێداگری لەسەر ئاسایشی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسینی ئەمساڵ، چاوەڕوانی ئەوەشی کرد کە ژومارەی ئەو زیارەتکارانە بگاتە ٢٣ ملوێن کەس.
محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەری گشتی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە هاوکات لەگەڵ سەردانیشی لە ژوری ئۆپەڕاسیۆنی وەزارەتی نێوخۆ، چاودێری پرۆسەی بەڕێوەبردنی گەڵاڵەی ئاسایشی تایبەتی ڕێوڕەسمی ئەربەعینی کردو لە کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەرانی هێزی ئاسایشی عێراق ڕێزو سپاسی کرد لە هەوڵ و تێکۆشانی ئەو هێزانە لەپێناو دابینی ئاسایشی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسینی و واشی چاوەڕوان کرد کە ژومارەی ئەو زیارەتکارانە لەنێوخۆو دەرەوەی عێراق بگاتە ٢٣ ملوێن کەس و بەڕآسکاویش ڕایگەیاند کە لە ڕۆژێک دا لەسنورو بازگەکانی عێراقەوە زۆرتر لە ١٤٠ هەزار کەس دەچنە ةێو ئەو وڵاتە و بە ڕاشکاویش ڕایگەیاند کە نابێ هیچ چەشنە بشیوی و بێ دیدیپلینیەک لە پرۆسەی هاتنی ئەو زیارەتکارانەدا ڕوو بدا.سودانی ڕوو لە هێزە ئاساێسیەکانی وڵاتەکەی پێداگری کردوەوە کە ڕوداوی هاتووچۆ لە عێراق بەتایبەت لەسەر ڕێگەی زیارەتکاران دەبێ کەم ببێتەوەو هێزەکانی وڵاتیش پێویستە لەسەرجەم ڕێگەو بازگەکانی هاتنی زیارەتکاران دا جگیر بن.