وشداری UN سەبارەت بە بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
جێگری نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق وتی: بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی، ناوەند و دام و دەزگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان دەباتە بن پرسیارەوە
کلاودیۆ کۆردۆنی جێگری نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق پێیداگرت؛ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا گەلێک گرینگە. بێتوو هەڵبژاردن بەڕێوە نەچێ ئەوا هەموو ناوەند و دام و دەزگە حکومەییەکانی هەرێمی کوردستان یاسایی بوونیان دەچێتە ژێر پرسیارەوە، کەوایە ئەرکی سەرەکیی ئەوان لە ئێستادا هوکاری کردنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقە بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.کۆردۆنی وتی: کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق پسپۆڕایەتییەکی بەربڵاوی لە هەڵبژاردنەکاندا هەیە و نەتەوە یەکگرتووەکانیش بە هەموو تواناوە و لە هەموو ڕێگایەکەوە پاڵپشتی دەکات.ئەم کاربەدەستەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی: هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی نوێنەرانی عێراق کە لە ساڵی ٢٠٢١ بەڕێوەچوو، تەندرووست بوونی لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پشتڕاست کرایەوە. کلاودیۆ کۆردۆنی هیوای خواست کە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٥ـیش لە عێراق هەروەک هەڵبژاردنەکانی دیکە سەرکەوتوو بێ.