پێداگریی بەغدا و ڕیاز لە سەر هەوڵی هاوبەشی عەرەبی بۆ راگرتنی شەڕی دژ بە غەززە
ئاب 22, 2024 20:40 Asia/Tehran
وەزیری دەرەەی عەرەبستان لە سەفەری بۆ بەغدا ، لەگەڵ «محمد شیاع السودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق دیداری کرد.
فیصل بن فرحان ومحمد شیاع السودانی لە دیدارێکدا لە بەغدا جەختیان کرد لە سەر پێویستی هەڵگیرانی هەنگاوی هاوبەشی عەرەبی بۆ دامەزرانی ئاگربڕ لە غەززە.
دوولایەن لەم دیدارەدا ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچە و دواهاتەکانی دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنی لێکدایەوە و جەختیان کرد لە سەر پێویستیی بەردەوام بوونی هەوڵی گشتی و هەواهەنگ و لە یەک ئاراستەدابوونی هەوڵە عەرەبی و نێودەوڵەتییەکان بۆ راگرتنی شەڕی دژ بە کەرتی غەززە. سودانی و بن فەرحان هەروەها خوازیاری ئەوە بوون کە کۆمەڵگای جیهانی ڕۆڵێکی تۆکمە و تەواوتر بگێڕێ بۆ ڕاگرتنی کارەساتی ژینۆسایدی فەلەستینییەکان کە ئەوا زیاتر لە دە مانگە بەردەوامە.