عەلی نێعمە بەنداوی : حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرپرسیارە لە پەلاماری تورکیا بۆسەر باکوری عێراق
ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرەڤانیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرپرسیارە لە پەلاماری تورکیا بۆسەر ناوچە باکوریەکانی عێراق.
"عەلی نێعمە بەنداوی" ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرەڤانیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی "ئەلمەعلومە"دا وێڕای ئاماژە بەوەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێ شوێنهاتەکانی پەلاماری تورکیا بۆسەر باکوری عێراق، قەبووڵ بکا، چونکە بەرپرسی دۆسییەی ئاسایشییە لە هەرێم، وتی: هێزی پێشمەرگە سەرباری پەلاماری تورکیاو پێشڕەویی کردنی بۆ زیاتر لە٢٠٠کیلۆمەتر بۆنێوخاکی هەرێمی کوردستان و دامەزراندنی سەربازگە لەو ناوچانە، هەرگیز دەستی نەداوەتە کردەی پێش پێ گرانە بەدژ سوپای تورکیا.
ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە هەروەها وتی: تورکیا بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆ زاڵبوون بەسەر ناوچەگەلێکی زیاتر لەخاکی عێراقدا هەوڵ دەدا، بۆیە دەبێ ئەو کردانەی تورکیا کۆتاییان پێ بهێنرێ.
تورکیا لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەشگەلێکی بەرفراوان لە خاکی عێراقی بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە داگیر کردووە.