هێزەکانی پارێزگاری پێشووی نەینەوا، لەژێر چاودێریی فەرماندەران و ئەفسەرانی تورکیا، مەشقی سەربازییان پێ دەکرێ
نوێنەری پێشووی پارێزگای نەینەوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی: هێزەکانی پارێزگاری پێشووی نەینەوا لەژێر چاودێریی فەرماندەو ئەفسەرانی تورک، مەشقی سەربازییان پێ دەکرێ.
"محەممەد ئیبراهیم شەبەکی" وتی: هێزەکانی "ئەسیل نوجەیفی" پارێزگاری پێشووی نەینەوا ئێستا لە پێگەی "الیکان" لەو پارێزگایەن و لەژیرچاودێریی فەرماندەران و ئەفسەرانی تورکدا، مەشق و ڕاهێنانی سەربازییان پێ دەکرێ.
ئەو نوێنەرەی پێشووی پارێزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێراق، لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئەلمەعلومەدا وتی: هێزەکانی ناسراو بە هێزی جەماوەریی "ئەسیل نوجەیفی"، پارێزگای پێشووی نەینەوا سەرباری ئەوەی کە لەباری چەکئامێریی و مووچەوە، سەربە هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراقن، بەڵام لە پێگەی زلیکان لە ناوچەی شێخانی پارێزگای نەینەوان و لەژێر چاودێریی فەرماندەو ئەفسەرانی تورکدا، ڕاهێنانی سەربازییان پێ دەکرێ و ئەوەش، پێشێلکەری سەروەریی عێراقە.
ناوبراو پێی داگرت: پارتی دیموکراتی کوردستانیش لەپێناو هاتنەدی بەرژەوەندییەکانی، خوازیاری مانەوەی هێزەکانی تورکیایە لە باکوری عێراقدا.