ئه‌یلوول 12, 2024 11:01 Asia/Tehran

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ "مەسعود پزشکیان" بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە عێراق، ڕێگە بەهیچ لایەنێک نادا، هەڕەشەی واوەسنوریی بکا دژ بە ئێران ، لەسەر پەرەی پەیوەندیی نێوان تاران و بەغدا، پێی داگرت .

"محەممەد شیاع سودانی" ئەمڕۆ چوارشەممە پێی داگرت؛ عێراق ڕێگە بەهیچ لایەنێک نادا لە عێراقەوە، هێرش بکاتەسەر ئێران.

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: ئێمە نەیاری پەرەی شەڕ و پێکدادان و پێشێلکرانی سەروەریی خاکی وڵاتەکانی ناوچەین. سودانی لە کۆنگرە هاوبەشە ڕۆژنامەوانییەکەی لەگەڵ مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، وێڕای ئاماژە بەوەی کە "پەیوەندییەکانی ئێمە، پەیوەندییەکی مێژوویی، پتەو و بەهێزە"، وتی: "هاوبەشیی لەگەڵ تاران، بنەمای سەرەکیی ئارمانجەکانی خەڵکی عێراق و ئێرانە".

سودانی بەئاماژە بەوەی کە کەیسی هاوبەشی ئابوریی، دەروازەیەکی گرینگە بۆ گەیشتن بە داواکاریی خەڵکی دوو وڵاتی دراوسێ، وتی: "ئێمە لەبارەی هاوبەشیی ستراتژیکی بەرفراوان و چەندلایەنەو دوولایەنە وتووێژمان کرد."

سودانی هەروەها وتی: جەختمان لەوە کردەوە کە هەڵوێستی یاسای بنەڕەتیمان لەسەر ئەو بنەمایەیە کە ڕێگە نەدەین هیچ لایەنێک، لەخاکی وڵاتەکەمانەوە هەڕەشە لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بکا. ناوبراو ڕوونیشی کردەوە، پەیوەندیی نێوان دەم و دەزگە ئاسایشییەکان بۆ کۆنترۆڵی سنورەکان وپێش گرتن بە قاچاخ کە زیان دەگەیێنێ بە ئاسایشی ناوخۆی دوو وڵات، بەردەوامە".

مەسعود پزشکیانیش لەو چاوپێکەوتنەدا، وێڕای ئاماژە بە قووڵیی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات و کاریگەریی تایبەتی لەسەر سەقام لە ناوچەدا وتی: تاران، هۆگری کاری هاوبەش و پەرەی پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێڕاقە.

بەئامادەبوونی دوکتور مەسعود پزشکیان سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پاش نیوەڕۆی ئەمرۆ چوارشەممە ١٤ سەنەدی هاوکاری لەبوارەکانی فێرکاریی بۆ ڕاهێنانی کەسانی پسپۆر، وەرزش و گەنجان، ئاڵووێری فەرهەنگی و هونەری و شوێنەواری مێژوویی، پەروەردەو بارهێنان ، میدیاو پەیوەندییەکان، ناردنی کاروان و گرووپەکانی گەشتیاریی دینی، کشت وکاڵ و سامانە سروشتییەکان، پۆست، داکۆکی کۆمەڵایەتیی فێرکاریی هێزی تەکنیکی-ئەندازیاری، بەرزکردنەوەی ئاستی هێزی کاری لێهاتوو و سەرەنجام هاوکاریی نێوان ژوورە بازرگانییەکان، لەلایەن بەرپرسانی دوو وڵات واژۆ کرا.

سەرپەیڤ