ئه‌یلوول 12, 2024 10:29 Asia/Tehran

مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران شەوی ڕابردوو وتی کە ئێمە سوور و پێداگرین لەسەر بەهیزترکردنی پێوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق.

پزشکیان لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی «الاخباریه»ی عێراق سەبارەت بە ڕێ و ڕەسمیی عیبادی سیاسیی ئەربەعینی حسێنی وتیشی: دابین کردنی ئاسایشی زیارەتکارانی حسێنی(ع) بەرپرسایەتیی هاوبەشی ئێراق و ئێران بووە. سەرۆک کۆمار پێیداگرت لە سەر یەکێتی و هەواهەنگی ئاسایشیی بۆ نەهێشتنی تەگەرە و لەمپەرەکان. مەسعوود پزشکیان لە درێژەدا باسی قەیرانی مرۆیی لە غەزەی کرد و پێیداگرت لە سەر پێویستیی ڕاگیردرانی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە فەلەستینییەکان و وتیشی: ئەوەی ڕژێمی زایۆنی دژ بە گەلی فەلەستین دەیکات، جەنایەتە.

سەرۆک کۆماری ئێران دوێنێ چوارشەممە لە سەرووی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابوورییەوە گەیشتە عێراق و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لە لایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێکرا و لە ڕێگای فڕۆکەخانە تا کۆشکی سەرۆککۆماری بە ئامادەبوون لە شوێنی مۆنۆمێنتی فەرماندەرانی شەهیدی خۆڕاگریی شەهید حاج قاسم سلیمانی و شەهید ابومهدی المهندس، ڕێزی گرت لە پێگەی بەرزی ئەم شەهیدانە. پزشکیان پاشان لە چەن دیداری جیاجیادا چاوی لەگەڵ سەرۆک کۆماری و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوویەوە. لە دیداری سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆکوەزیرانی عێراقدا ١٤ بەڵگەی هاوکاری لە گۆڕەپانی جۆراوجۆری ئابووری، بازرگانی، کلتووری و کۆمەڵایەتی واژۆ کرا. 

سەرپەیڤ