ئه‌یلوول 15, 2024 07:29 Asia/Tehran

سەرۆکی کۆمەڵی زانایانی سوننەی عێراق وتی: ئاستی پێوەندیەکانی دوو نەتەوەی عێراق و ئێران واوەتر لە پێوەندی ئاسایی نێوان دوو وڵاتی دراوسێیە.

' خالیدئەلمەلا" سەرۆکی کۆمەڵەی زانایانی سوننەی عێراق بە پیداگری لەسەر ئەمە کە پێوەندی بەغدا وتاران لە دوو ئاستی جەماوەری وحکۆمەتەکان لە ساڵەکانی دوای ٢٠٠٣ لەهەموو بوارەکان، ڕوولە پەرە وقوڵ بوون بووە وئێستاکەیش لە بانترین ئاستەکان دایە ، وتی: ئەم دوو نەتەوە ڕێگا وڕێبازی هاوبەشیان هەیە ولە گەشە وقوڵبوونی هاوکاری گەلێک کە بتوانن بەرژەوەندی هاوبەشی دوو نەتەوە دابین بکات ، نابێ کەمتەرخەمی وکەم کاریی بکرێت. 

ئەلمەلا بە ئاماژەدان بەمەکە هاوکاری ئێران وعێراق لە بەرنگاربوونەوەی ترۆریسمی تەکفیری ، پێوەندی مێژوویی ودینی بردەناو قۆناخی تر، وتی: بۆ گەشە وپەرەی پێوەندی دوو وڵات نابێ سنوورێک دابنین.

سەرۆکی کۆمەڵەی زانایانی سوننەی عێراق وتی: هەریێستاکەیش هاوکاری نێوان وەزاڕەتخانەکان ، ڕێکخراوەکانی عێراقی وئێرانی نێوان حکۆمەتەکانی دوو وڵات لەئارادایە وئەوپەڕی ئەم هەماهەنگی وهاوکاریانە ، بەڕێوەبردنی ڕێ وڕەسمی ئەربەعینی ئیمام حسێن بوو.شێخ ئەلمەلا وتی: یەکەم سەفەری مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری نوێ ئێران بۆ عێراقیش نیشانەی گرینگ لە هەوڵ وتێکوشانی کاربەدەستانی دوو وڵات بۆهاوکاریەکانی دوو ووڵاتی دراوسێی یە. 

سەرپەیڤ