ئه‌یلوول 18, 2024 09:12 Asia/Tehran
  •  لێکبڵاوکرانی ١٠ حەشارگەی گروپگەلی تیرۆریستی لە عێراق

هێزەکانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق ٤ تیرۆریستیان دەستبەسەر کردن و ١٠ حەشارگەی گروپگەلی تیرۆریستی"شیان لە سێ پارێزگە لێک بڵاو کردوە.

بنکەی ڕاگەیاندنی ئاسایشی عێراق ڕایگەیاند کە بەئاراستەی بەردەوامکردنی هاودەنگی و هاریکاری نێوان دەزگای دژەتیرۆرو بەڕێوەبەری هەڵمەتی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دوو تیرۆریستیان لە پارێزگەی سلێمانی دەست بەسەر کراون.

لەو ڕاگەیاندراوەدا هاتوە دەزگای دژەتیرۆری عێراق بەئاراستەی ئەرکی سەرشانیان بۆ هێرش و پشکنین و پاکسازی حەشارگەی گروپگەلی تیرۆریست لەمیانەی چەندین هەڵمەت دا دە حەشارگەیان پشکنی و لێکیان بڵاو کردن.

هاوکات شەش تەقەمەنی و دوو پشتێنەی خۆکوژیشیان لە پارێزگەی نەینەوا تەقاندەوەو بەهۆی هەڵمەتێکی هیلی بۆڕنیش دوو حەشارگەی دیکەی گروپە تیرۆریستەکانیان لە پارێزگەی ئەنبار دوو ڕەشەکوژی دیکەشیان دەست بەسەر کردن.

سەرپەیڤ